وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا به‌ئامانجگرتنی 27 بنكه و پێگه‌ی په‌كه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت زیاتر له 25 پێگه و بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانج گرتووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ئاداری 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، 27 ئامانجی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له له ناوچه‌كانی مه‌تینا، گارا، خواكوڕك، زاپ و قه‌ندیل له هه‌رێمی كوردستان به ئامانج گرتووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییهكانیاندا ژماره‌یه‌ك پێگه و بنكه‌ی په‌كه‌كه‌یان له‌ناوبردووه و چه‌ند چه‌كدارێكیشیان كوشتووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی و برینداربوونی چواری دیكه‌ی له هێرشێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه راگه‌یاندبوو.
رۆژی دووشه‌ممه 19ـی ئاداری 2024، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، له هاوینی داهاتوودا له‌گه‌ڵ عێراق سنووره‌كانی نێوانیان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و رێگه به چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له سنووره‌كان ناده‌ن و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له سووریاش به‌رده‌وام ده‌بن.