کەنەدا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت

میلانی جولی
میلانی جولی

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت.

میلانی جۆلی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا بە ڕۆژنامەی "ستار"ـی ڕاگەیاندووە، ئەمە ڕاستە، حکوومەتی وڵاتەکەی هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە پێشنیارێک لەلایەن ئەنجومەنی کۆمۆنەکانەوە پەسەندکراوە، داوای ڕێوشوێنێکی ناپابەندی لەو شێوەیە دەکات.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی بە بڕیارنامەیەکی هەموارکراو دا، کە هەندێک لە گرووپە جوولەکەکان دەڵێن: "مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریی لە خۆی  بەرانبەر حەماس، تێک دەدات".

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز، گوتی: بەداخم بۆ بڕیارەکەی کەنەدا، بۆ ڕاگرتنی هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل، هەروەها ئەم هەنگاوە "مافی بەرگری لەخۆ کردنی ئیسرائیل  تێک دەدات".

لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێڕشی کردە سەر ئیسرائیل. زیاتر لە 1200 کەس کوژران و پتر لە 240 کەسیش بە بارمتە گیران کە زیاتر لە 100 کەسیان ئازاد کرا، هەروەها ئیسرائیل هێڕشی کردە سەر کەرتی غەززە بە چڕی بۆردومانی کرد، تا ئێستە زیاتر لە 31000 کەس کوژراون و پتر لە 73000 کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن.