نه‌وال مووسه‌وی: ئێران له رێگه‌ی بریكاره‌كانییه‌وه كار له‌سه‌ر تێكدانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه؛ ده‌شڵێت، ئێران له رێگه‌ی بریكاره‌كانییه‌وه كار له‌سه‌ر تێكدانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
نه‌وال مووسه‌وی، شرۆڤه‌كاری سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه و له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا خۆی وه‌ك ئه‌زموونێكی پێشكه‌وتوو سه‌لماندووه.
نه‌وال مووسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆیه تاران هه‌وڵ ده‌دات هه‌رێمی كوردستان ورده ورده بتوێنێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش دادگای فیدراڵی به‌كار ده‌هێنێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئابوورییه‌وه لاواز بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش فشاری ئابووری له‌سه‌ر دروست كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بریكاره‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت.
ناوبراو روونیشی كرده‌وه، ئێران شانبه‌شانی هێزێكی عێراقی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر دروستكردنی فشاره‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئێران به شێوه‌ی جیا جیا كار له‌سه‌ر تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات به‌تایبه‌تی كه له ماوه‌ی رابردوودا تێبینی ئه‌وه ده‌كرا حكومه‌تی فیدراڵ له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئه‌رێنییه بۆیه ئێران له رێگه‌ی بڕیاره‌كانه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێك ده‌دات.