سەرۆک بارزانی: خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین
K24 – هەولێر
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری مۆسکۆ دەکات و دەڵێ " خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین ".
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ دەکەین کە تێیدا هاووڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان کرانە ئامانج. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین".
ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 بریندار هەن، کە بەشێکیان منداڵن.