محه‌ممه‌د شوكری بۆ كوردستان24: ئەمساڵ کۆڕبه‌ندێكی گەورەی کۆمپانیا فەرەنسیی و کوردییەکان لە پاریس بەرێوەدەچێت
K24 - هەولێر:
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتوون لە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لە پاریسن و بڕیارە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسی ئەنجام بدەن.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌ممه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، له پاریسه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئامانج له‌و سه‌ردانه دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه، یه‌كه‌میان ته‌وه‌ره سیاسییه‌كه‌یه، كه په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا، دووه‌میش تاووتوێكردنی پرسه‌كانی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و بازرگانی.
محه‌ممه‌د شوكری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆڕبه‌ندێكی ئابووری له نێوان كۆمپانیا فه‌ره‌نسیی و كوردییه‌كان له پاریس ده‌كرێت، كه بڕیاره له 21ـی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌باره‌ی كۆڕبه‌نده‌كه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان روونیكرده‌وه، ئامانج له به‌ستنی ئه‌و كۆڕبه‌نده، ئاماده‌كارییه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ره راسته‌قینه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان تاكو وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.
گوتیشی: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی كارامان هه‌یه و له بواره جیاوازه‌كاندا كار ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت هه‌بووه، به‌تایبه‌ت به‌رنامه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له پرسی هه‌نارده‌كردنی كه‌ره‌سته و كاڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه.
شوكری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی كه بڕیاره له پاریس به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ماهه‌نگی باش له‌نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا رێك ده‌خه‌ین.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان توانای باشی له پرسی وه‌به‌رهێنان هه‌یه.
بەپێ ی بەرنامەی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا ، بڕیارە سبەی لەناو پەرلەمانی فەرەنساش مەراسیمێکی تایبەت بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بەرێوەبچێت.