ماكرۆن: ئه‌و گرووپه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مۆسكۆی ئه‌نجامدا هه‌وڵیدابوو له فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی بدات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات، رووسیا بووه‌ته قوربانی هێرشی توندڕۆكان؛ ده‌شڵێت، داعش له چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌وڵی داوه هێرش بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی ئاداری 2024) ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رووسیا بووه‌ته قوربانی هێرشی توندڕۆكان. گوتیشی، ئه‌و گرووپه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مۆسكۆیان ئه‌نجام دا، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵی داوه هێرشی هاوشێوه له فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدات.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 24ـی ئاداری 2024، گابرێل ئاتال، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دوای هێرشی چه‌كدارییه‌كه‌ی مۆسكۆ، رێككاری رژدی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 22ـی ئاداری 2024، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 برینداری لێكه‌وته‌وه، کە بەشێکیان منداڵن.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کوژرانی 115 کەس لە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ناوەندی بازرگانی کڕۆکۆس پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
پارێزگاری مۆسکۆ رایگەیاندووە، وەک هاوکاریی بڕی سێ ملیۆن روبڵ بە خانەوادەی کوژراوەکان و بڕی یەک ملیۆن ڕوبلیش بە بریندارەکان دەدرێت.
رۆژی شه‌ممه 23ـی ئاداری 2024، میدیای رووسی به‌شێك له دانپێدانانی كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه كه یه‌كێكه له گومانلێكراوه‌كانی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ.
میدیای رووسی روونی كردبووه‌وه، فه‌ره‌یدوون شه‌مسه‌ددینی له‌دایكبووی ساڵی 1998 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی رووسیاوه ده‌ستگیر كراوه و گومان ده‌كرێت یه‌كێك بێت له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه.
میدیای رووسی باسی له‌وه كردبوو، فه‌ره‌یدوون له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه له ئاداری ئه‌م ساڵ له رێگه‌ی توركیاوه خۆی گه‌یاندووه‌ته‌وه رووسیا و له رێگه‌ی تیلیگرامه‌وه په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعش كردووه و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه‌ش به‌ڵێنی پێدانی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دۆلاریان پێدراوه.