سورەیا کەرەم بۆ كوردستان24: ئامانجمانه‌ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا کوردییەکان نزیکترببینه‌وه‌

K24 - پاریس:

بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مێدێف ئینتەرناشناڵ ده‌ڵێت، ئامانجمانه‌ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا کوردییەکان نزیکترببینه‌وه‌.

سورەیا کەرەم بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مێدێف ئینتەرناشناڵ بە کوردستان24ـی راگەیاند، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا کوردییەکان بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی دەرفەت و بەرەپێشبردنی وەبەرهێنان لە پاریسن.

کەرەم ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکان زۆر باشبوون و ئامانجیانە کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا کوردییەکان نزیکتربنەوە.

سورەیا کەرەم هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریسن، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی دەرفەت و پڕۆژەکان، بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی وەبەرهێنان.

هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێمە وەک میدێف ئینتەرناشناڵ نوێنەرایەتی کۆمپانیا فەرەنسییەکان دەکەین لە دەرەوەی وڵات، کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ شاندی حکومەت هەبوو، ئەوەش یارمەتی کۆمپانیاکانمان دەدات لەدەرەوە کاری وەبەرهێنان بکەن و لەگەڵ حکومەت و کۆمپانیا کوردییەکان زیاتر لەیەکدی نزیکبنەوە، تاوەکو بزانن دەرفەتەکانی وەبەرهێنان چین و چۆن بتوانن ئاسانکاریی بکەن".

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتوون لە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لە پاریسن و بڕیارە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسی ئەنجام بدەن.

بەپێ ی بەرنامەی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا ، بڕیارە سبەی لەناو پەرلەمانی فەرەنساش مەراسیمێکی تایبەت بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بەرێوەبچێت.