فهرهنسا: شێوازی هێرشه تیرۆریستییهكان گۆڕاوه پێویسته خۆمانی لهگهڵ بگونجێنین
K24 - هەولێر:
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا هۆشداری گۆڕانی شێوازی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر وڵاتان دەدات و دەڵێت، پێویستە خۆمانی لەگەڵ بگونجێنن.
جێڕاڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایدەگەیهنێت، ئێستا گرووپە تیرۆریستییەکان لەبری ئەوەی خەڵک بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان بنێرنە وڵاتان، داوا لە خەڵکی ئەو وڵاتە دەکەن هێرش ئهنجام بدهن.
دەشڵێت، لەگەڵ بەڕێوەبهرایەتی گشتیی ئاسایشی ناوخۆ و ئاژانسەکانی هەواڵگری، رێککاری پێویست دەگرنە بەر و کاردەکەن بۆ پاراستنی خەڵکی فەرەنسا.
دارمانین، ههروهها دهشڵێت، لەسەر داواکاری سەرۆک ماکرۆن رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ناوخۆیی فەرەنسا و هەموو لایەنەکانی هەواڵگری کۆدەبمەوە، بۆ ئەوەی رێککاری پێویست لە نێو خاکی فەرەنسا بگرینەبەر.
دهشڵێت: " گرنگە رووبەڕووی ئیسلامی رادیکاڵ ببینەوە، ئێستا ئەوان لە بری ناردنی خەڵک، بۆ جێبەجێکردنی هێرشەکان داوا لە خەڵکی ناوخۆی وڵاتان دەکەن. ئەمەش پڕۆسەیەکی تەواو جیاوازە و پێویستە خۆمان لەگەڵ ئەم شێوازە بگونجێنین. دواجار گوتیشی: "پۆلیس و ئاژانسەکانی هەواڵگری بەدەوام کاردەکەن بۆ پاراستنی خەڵکی فەرەنسا."
ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵی کرۆکوسی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت به دهیان كوژراو و برینداری لێكهوتهوه، ئهمه وایكردووه وڵاتان ئامادهكاری بۆ بهرگرتن لهو جۆره هێرشانه بكهن.