نه‌هرۆ ر‌واندزی: عێراق به پلان نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ناكاته‌وه
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكومه‌تی فیدراڵ له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رژد نییه، چونكه عێراق له‌و پرسه زه‌ره‌ری نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ئارادایه پلانه بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی ئاداری 2024) نه‌هرۆ ر‌واندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه و ئه‌و زیانبه‌ركه‌وتنه‌ش پلانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی عێراقه بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له‌ناو حكومه‌تی عێراق كار ده‌كه‌ن به ئامانجی لاوازكردن و له‌قالبدانی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
نه‌هرۆ ر‌واندزی به پێویستیشی زانی ماڵی كورد بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه ئاماده‌كاری و پلانی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر ئاستی كه‌سیدا سكاڵایه‌كی پێشكه‌ش به دادگای فیدراڵی كردووه سه‌باره‌ت به جیاوازی نرخی نه‌وت و به‌نزین له‌نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، دادگا 31ـی ئه‌م مانگه سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه كۆده‌بێته‌وه.
نه‌هرۆ ر‌واندزی هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی ناو حكومه‌تی عێراق زانیاریی چه‌واشه‌كارانه و نادروست ده‌ده‌نه دادگای فیدراڵی، بۆیه ئه‌و دادگایه هه‌ندێك جار له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاره هه‌ڵانه بڕیاری ناڕاست له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات.
ناوبراو روونیشی كرده‌وه، ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز تا ئێستا به‌هۆی یه‌كنه‌بوونی ناو ماڵی سیاسی عێراقی ئاماده‌نه‌كراوه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، حكومه‌تی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رژد نییه، چونكه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه زه‌ره‌مه‌نده نه‌ك عێراق.