سەرۆکی فەنزوێلا لە هەوڵێکی تیرۆر رزگاری بوو

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا
نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا

K24 - هەولێر

سەرۆکی ڤەنزوێلا، لە میانی گردبوونەوەیەکدا لە کاراکاس، لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری بوو.

سەرۆکی ڤەنزوێلا لە گۆڕەپانی دیێگۆ ئیبارا کاتێک لەبەردەم جەماوەرەر و لایەنگرانی قسەی دەکرد، کاندیدبوونی خۆی بۆ بەشداری کردنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024دا ڕاگەیاند.

مادۆرۆ گوتی: "ئەمڕۆ لێرە لە پلازا دیێگۆ ئیبارا دوو چەکدار ئامادەکارییان کردبوو بۆ تیرۆرکردنم." ئاماژەی بەوەشکرد، "دوو دەستگیرکراوەکە دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و سەر بە پارتی فاشیستی ڕاستڕەوی توندڕەوی فێنتێ ڤەنزوێلا".

ناوبراو ڕاشیگەیان، تاوانباران لە کاتی ڕێپێوانی لایەنگرانی سەرۆک پێش گردبوونەوەکە دەستگیر کراون لە نزیک بینای ئەنجومەنی نیشتمانی هەڵبژاردنەکان کە بەڕێوەچوو.

لای خۆیەوە نەعوم فێرناندێز، سەرۆکوەزیرانی ڤەنزوێللا پێشتر دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند کە بە تەقەمەنیەوە چوونەتە ناو خۆپیشاندانەکەوە بۆ تیرۆرکردنی مادۆرۆ.

هەروەها تاریق ویلیام ساب مۆنسێف، داواکاری گشتی ڤەنزوێلا لەم مانگەدا ڕایگەیاند کە دوو هاووڵاتیی ڤەنزوێلی لە ویلایەتی مۆناگاس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەڕەشە و پیلانگێڕی بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەستگیرکراون.

مادۆرۆ لە بەیاننامەیەکی پێشوودا ڕایگەیاندبوو، لە ساڵی 2023دا پێنج "پیلانی" ئۆپۆزسیۆنی ڕاستڕەو پووچەڵکراونەتەوە، لەنێویاندا پلانی تیرۆرکردنی.