د. عه‌لی قه‌ره‌داغی: فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ببنه خاوه‌نی هه‌ژماری خۆیان
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان ئاماژه به‌وه ده‌كات، لایه‌نی زانستیی ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشكه‌وتنێكه بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر بوارێكدا، نه‌خاسمه له بواری زانستیدا؛ ده‌شڵێت، پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ببنه خاوه‌نی هه‌ژماری خۆیان.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان له میانی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی پارشیڤ له كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌ژماری من و كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌رێمی كوردستان و پرسێكی "حه‌ق"ـه و په‌یوه‌ست به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، به‌دجیتاڵكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتووه. گوتیشی، لایه‌نی زانستیی ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشكه‌وتنێكه بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر بوارێكدا نه‌خاسمه له بواری زانستی و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیادا.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ڕه‌خنه‌ی له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ گرت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ به به‌غدا و گوتی، "ئه‌مه قۆستنه‌وه‌ی تێدایه كه به‌غدا به‌رامبه‌ر به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری ده‌هێنێت."
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی جه‌ختی كرده‌وه، كورد تا به‌م ڕۆژگار و سه‌رده‌مه گه‌یشتووه، قوربانییه‌كی زۆری داوه، بۆیه مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی بێت یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش پرسی مووچه‌یه كه ده‌بێت به ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و نابێت به به‌غدا ببه‌سترێته‌وه، چونكه ئه‌و كات هیچ ڕۆڵێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامێنێته‌وه.