دژوار فایه‌ق: ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی ده‌یانه‌وێت درێژه به دۆخی سه‌پێندراوی كه‌ركووك بده‌ن
K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیكه قوفڵی ده‌رگای ژووره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گۆڕدراون، به‌م پێیه‌یش ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه‌یاتوانیوه بچنه ژووره‌كانیان بۆ ڕاییكردنی كاروباری هاووڵاتییان و به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان، هاوكات نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی مادده‌ی 140 ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق له وڵاتێکی شارستانییەوە بووه‌ته وڵاتی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان؛ ده‌شڵێت، ده‌ستی ده‌ره‌كی و ئه‌جێندای هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی، ده‌یانه‌وێ درێژه به دۆخی سه‌پێندراوی كه‌ركووك بده‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 26ـی ئاداری 2024) دژوار فایه‌ق، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور، تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، عێراق له وڵاتێکی شارستانییەوە بووه‌ته وڵاتی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان و به دۆخێكی خراپ و پێچه‌وانه گه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت ساڵی 2005 سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق به قه‌ڵه‌می سوور، هێڵێكی به‌سه‌ر وشه‌ی فیدراڵیدا هێنابوو.
دژوار فایه‌ق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای پرۆسه‌ی عه‌ره‌باندن كه له 1963ـوه به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێی دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، له كه‌ركووك هێشتا كورد زۆرینه‌یه.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی سه‌ر كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و ڕێگه به كورد نه‌درێت پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه هه‌ڵبژێرێت.
دژوار فایه‌ق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هۆی مانه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، په‌یوه‌ندیی به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی ناوخۆیی عێراقه‌وه هه‌یه.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، ڕاكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی سه‌ر كه‌ركووك چه‌ندان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه له به‌غدا پشتیوانیی ده‌كرێت، كه ئامانجیش له‌و پشتیوانییه بۆ به‌رده‌وامیدانە به‌و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه ده‌یكات.
هه‌روه‌ها گوتی، كورد زۆرینه‌ی كه‌ركووكه بۆیه ده‌بێت پارێزگار كورد بێت. گوتیشی، عه‌ره‌ب بۆیان نییه پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ربگرن، چونكه دوو خوله پارێزگار له‌وانه.
ڕۆژی چوارشەممە (21ـی شوباتی 2024) محەمەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردە و نوێنەری لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژادنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوە.
لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەک، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەو کۆبوونەوەیە بە دیدگای دەستپێشخەریی نیشتمانیی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی لە پارێزگاکە بەگوێرەی دادپەروەری ئیستیحقاقی هەڵبژاردن و دواتریش ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەیەکی خزمەتگوزاریی ئابووری کە لەگەڵ کارنامەی حکوومەتی فیدراڵی یەکبگرێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە دۆخی تایبەتی کەرکووک کردووە و جەختی لەکاری پێکەوەیی و سەقامگیریی پارێزگاکە کردووەتەوە و داوای لە هەموو لایەنەکانیش کرد هەوڵەکانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ گەشەپێدانی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووریی کەرکووک.
لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە دوای 18 ساڵ کرا، بە هەوڵی هەموو لایەنەکان، ڕێژەی بەشداریی هاووڵاتییان لە دەنگدان لەچاو پارێزگاکانی دیکە فراوانتر بوو.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، لایەنە بەشداربووەکان لەسەر پێنج خاڵ ڕێک کەوتن.
یەکەم: بەهۆی گرنگیی پارێزگای کەرکووک کە عێراقێکی بچووکە، هەموو لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی ڕۆڵەکانی کەرکووک و پاراستنی پێکەوەژیان و بەرزکردنەوەی گیانی برایەتی و هاوکاریی لەنێوانیان لەژێر سایەی دەستووردا.
دووەم: ڕێککەوتن لەسەر بنەمای هاوبەشیی و سازان و ڕەتکردنەوەی وەلانانی یەکتر وەک بنەمای کاری هاوبەش لە پارێزگای کەرکووک.
سێیەم: ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک کە سەرجەم هێزە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەخۆ بگرێت و ببێتە چەتری سیاسیی و کۆبوونەوەکانی ئەو هاوپەیمانییەتەش بە سەرۆکایەتیی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت تاوەکو ئیستحقاقە دەستوورییەکان لە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی جێبەجێ دەکرێت و ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە و میکانیزمی و پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانییەکە دەکرێت.
چوارەم: ئامادەکردنی بەرنامەی بەڕێوەبردنی ناوخۆیی لە کەرکووک کە لەلایەن هاوپەیمانیی ئیدارەی کەرکووک کە پێک دەهێندرێت و لەگەڵ ئیدارەی نوێی پارێزگاکەوە پەسەند بکرێت.
پێنجەم: پێشکەشکردنی کارنامەی لایەنە سیاسییەکان لە ماوەی حەوت ڕۆژدا، کە تێیدا دیدگەی خۆیان لەبارەی بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ پارێزگاکە لەخۆ بگرێت لەگەڵ میکانیزمی گونجاو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی.