د. عەلی قەرەداغی: مافی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بکات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان ڕایگەیاند: مافی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بکات و دەبێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ببەسترێنەوە نەک ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە مووچەیان پێبدرێت.
د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان ئەو هەموو خەباتەی کردووە بۆ گەیشتن بەو ئەزموونەی ئێستا و هه‌ژماری من و كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌رێمی كوردستان و پرسێكی "حه‌ق"ـه و په‌یوه‌ست به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ڕه‌خنه‌ی له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ گرت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ به به‌غدا و گوتی: "ئه‌مه قۆستنه‌وه‌ی تێدایه كه به‌غدا به‌رامبه‌ر به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری ده‌هێنێت."
لەبارەی پرۆژەی هەژماری من، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان جەختی کردەوە، کە بوونی ئەو پرۆژەیە پێویستە و دەبێت هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکییان هەبێت و دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەرانی و پرۆژەی هەژماری منیشی لە دەسەڵات و تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان زانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی جه‌ختی كرده‌وه، كورد تا به‌م ڕۆژگار و سه‌رده‌مه گه‌یشتووه، قوربانییه‌كی زۆری داوه، بۆیه مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی بێت یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش پرسی مووچه‌یه كه ده‌بێت به ده‌ست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و نابێت به به‌غدا ببه‌سترێته‌وه، چونكه ئه‌و كات هیچ ڕۆڵێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامێنێته‌وه.