ماتیو میللەر: سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی ههرێمی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا لەسەر هێڵین
K24 – هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدهگهیهنێت، لەسەر ئاستی باڵا لەسەر هێڵین سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی ههرێمی كوردستان.
ماتیو میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا، داوای کردووە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن و هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی جەیهان دەستپێبکاتەوە.
ماتیو میللەر ههروهها گوتی: "سەقامگیری لە نێوان هەولێر و بەغدا سوودی ئابووری بۆ هەموو خهڵکی عێراق و هەرێم دەبێت و ئێمە هانی هەردوولا دەدەین بەیەکەوە کار بکەن".
دهشڵێت: "ئەمەریکا لەسەر ئاستی باڵا لەسەر هێڵە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی ههرێمی كوردستان، داوامان لە هەموو لایەنەکان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت بگەنە رێککەوتن. ئێمە بڕوامان وایە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەشێوەیەکی یەکسان سوودی بۆ هەموو لایەنەکان دەبێت. بۆیە بەردەوام دەبێن لە هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن."
دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە (25ـی ئاداری 2023)، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا، بۆ دووباره ههناردهكردنهوهی، گفتوگۆكان له نێوان ههرێمی كوردستان و عێراق و توركیا لهمبارهیهوه بهردهوامه.