ڕێباز حەملان بۆ کوردستان24: سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
K24 - هەولێر:
ڕێباز حەملان بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی ئامادەکردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وردبینیی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چاودێریی دارایی هەرێمەوە تەواو کراوە و ڕەوانەی بەغدا کرا و چاوەڕێ دەکرێت سبەی تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو بنێردرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
ڕێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران خه‌مخۆره و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌كات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی چڕ و به‌رده‌وامدا بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشارێكی زۆری خسته سه‌ر حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی.
ڕێباز حه‌ملان جه‌ختیشی كرده‌وه دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران بابه‌تێك نییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه بۆ سزادانی خه‌ڵك به‌كاریبهێنێت. دووپاتیشی كرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت هاونیشتمانیانی سزا بدات و مووچه‌كانیان دوا بخات.
ڕوونیشی كرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدا بوو و ڕه‌زامه‌ند بوو كه مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به كۆد بنێردرێت، به‌ڵام داوا كرا ناوه‌كان له‌لایه‌ن چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وردبینی بكرێت.
ڕێباز حه‌ملان باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران و ته‌واوی ستافه په‌یوه‌ندیداره‌كان شه‌وی ڕابردوو تا به‌ره‌به‌یان نه‌خه‌وتوون و سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی كاره‌كان بوون بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه ده‌ستی ده‌ستی به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت و مووچه دوانه‌كه‌وێت.
ڕێباز حه‌ملان ئومێدی خواست سبه‌ی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی ته‌واوكاری بگاته هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكات.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، دابه‌شكردنی مووچه له چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا به‌سه‌ر مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كرێت و سبه‌ی لیستی دابه‌شكردنی مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه.
گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵی كردووه سه‌باره‌ت به ڕوونكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كان له‌باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان. ڕوونیشی كرده‌وه، ناردنی مووچه بۆ مانگی سێ و مانگه‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت. هه‌روه‌ها گوتی، سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌م بابه‌ته ڕێككه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ سوودانی كردووه.
ڕێباز حه‌ملان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌و ده‌ستكه‌وته و لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنه نوێیه، ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه بۆ ئه‌مه‌ریكا، نه‌خاسمه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت سوودانی كێشه‌ی مووچه و كێشه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
ڕێباز حه‌ملان پاته‌ی كرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌و خه‌باته‌كه‌ی بۆ به‌رگریكردن له كه‌سایه‌تی و خه‌بات و مێژووی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یكه‌ن.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی به‌شێكی دژی ده‌ستووره و به‌شێكیشی دژی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ر دوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به‌ریه‌ككه‌وتنی تێ دایه له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سند كراوه و تێیدا ڕوون كراوه‌ته‌وه به‌شی هه‌رێمی كوردستان 12،67%ـه و ئه‌مه‌ش له بڕگه‌كاندا خراوه‌ته ڕوو.
چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە: "ئەو ئەرکەی لەسەر شانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە هەموومان جێبەجێ کردووە، بە سوپاسەوە وەزارەتی دارایی، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتە مەعنییەکان هەموو کاری پێویستییان کردووە بۆ ئەوەی هەموو ڕێکارەکان بگرنەبەر و هەموو ئەو بیانوویانەی تاوەکو ئێستا بەکارهێنراون هەموویان نەهێڵن".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی: ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بووە کردوومانە و هیوادارین ئەمە ببێتە قۆناغێکی نوێ بۆ ئەوەی مووچەکان لە کاتی خۆی و وەکو پێویست دابەش بکرێت.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ڕاگەیاندنی چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان، ڕایگەیاند: "هیوادارم ئەمە ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئابڵووقەی ئابووری کە کەوتووەتە سەر هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و پێ بنێینە قۆناغێکی نوێتر".
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا ئاماژەی بەوە کرد: هیوادارین بتوانین لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بگەینە ئەنجامی باش بۆ چارەی هەموو ئەو گرفتانەی کە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ماون".
ڕۆژی سێشەممە (26ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە ئێوارەخوانێکی بەربانگ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر رایگەیاند: "ئێمە لە هەرێمی كوردستان نیەتمان وایە كە لەگەڵ هەموو خوشك و براكانی خۆمان لە هەموو ناوچەیەكی تری عێراقیش بە یەكەوە بتوانین بە ئاشتییانە بژین. مافی هەموو پێكهاتەیەك رێزی لێ بگیرێت، بتوانین بە یەكەوە وڵاتێكی خۆشتر و گەشتر و پێشكەوتووتر بینا بكەین".