بازرگانان: لێخۆشبوون لە باجی هاوردەکردنی گۆشت کاریگەریی لەسەر نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا دەبێت
K24 – هەولێر:
دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کاریگەریی لێخۆشبوون لە 50%ـی باجی هاوردەکردنی گۆشت دەردەکەوێت و تیمەکانی چاودێری بازاڕ ڕێگریی لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت دەکەن و بازرگانان و گۆشتفرۆشانیش دووپاتی دەکەنەوە، لێخۆشبوون لە باجی هاوردەکردنی گۆشت کاریگەریی لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.
ڕۆژانە تەنیا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێویستی بە نزیکەی پێنج تۆن گۆشتە، دوای لێخۆشبوونی لە 50%ـی باجی گومرگی لهسهر هاوردهكردنی جۆرهكانی گۆشت لهلایهن سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، تیمهكانی چاودێریی بازرگانی پلانیان بۆ بهدواداچوونی بازاڕ و ڕێگریی له بهرزكردنهوهی نرخی گۆشت داناوه و دەستیان بە بەدواداچوون کردووە.
لەلایەن خۆیەوە، هاوكار نیعمهت، بازرگان و فرۆشیار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "ئێمە گۆشت لە بەرازیل، ئوستورالیا و تورکیاوە هاوردە دەکەین، گومانی تێدا نییە لەگەڵ ئەم بڕیارەی سەدا پەنجا لێخۆشبوونی گومرگیی، کاریگەری زۆر لەسەر بازار دادەنێت لە دابەزاندنی نرخ، بە نموونە گۆشتی بەرازیلی کیلۆی بە نۆ هەزارە بەڵام ڕەنگە داببەزی بۆ نزیکەی 7500 دینار.
هەروەها سهفا سهیدخان، بهڕێوهبهری چاودێریی بازرگانیی سۆران ئاماژەی بەوە کرد: "بڕیارەکە کاریگەریی زۆری لە دابەزاندنی نرخی گۆشت دەبێت. دەزانین کە ماوەی ڕابردوو نرخی گۆشت لە بازارەکان زۆر زیادی کرد؛ کاریگەرییەکانی ئەم بڕیارەش چەند ڕۆژێکی پێویستە و ئێمەش وەک لیجنەکانی چاودێریی بازرگانی بە تەواوی لیجنەکانمانەوە چاودێریی بازار دەکەین و لێکۆڵینەوە لە نرخ و دابەزاندنی نرخەکان دەکەین.
بهگوێرهی ئامارەکانی چاودێریی بازرگانی، ڕۆژانه قهزای ناوهندی سۆران كه ژمارهی دانیشتووانەکەی نزیكهی 140 ههزار كهسه، پێویستی به چوار بۆ پێنج تۆن گۆشتی سووره و ڕۆژانهش 16 ئاژهڵی گهوره و 27 ئاژهڵی بچووك له كوشتارگهی قەزاکە دهنێردرێنه فرۆشگاكانی گۆشت.
ڕۆژی (27ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەرکرد، کە یەکێک لە بڕیارەکان بریتی بوو لە داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت.