بۆستن سێلتک بەردەوامە لە پێشەنگایەتی

دیمەنێک لە یاریی نێوان بۆستن سێلتک و نیو ئۆرلیانز
دیمەنێک لە یاریی نێوان بۆستن سێلتک و نیو ئۆرلیانز

بۆستن سێلتک پێشەنگی خولی باسکەی ئەمریکا ناسراو بە NBA دوای دوو دۆڕانی لەسەر یەک، بەرامبەر ئاتلانتا هاوکس، ئەمجارەیان توانی لە نیو ئۆرلیانز بباتەوە.

لە بەردەوامی خولی باسکەی ئەمریکا، بۆستن سێلتک پێشەنگی خولەکە، لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نیو ئۆرلیانز بووەوە، لە کۆتاییدا توانی ئەو یارییە، بە ئەنجامی 104 خاڵ بەرامبەر 92 خاڵ لە خاوەن یاریگا بباتەوە و خاوەن یاریگاشی تووشی 29ـیەمین دۆڕانی ئەم وەرزە کرد.

لەم یارییە جایسۆن تاتوم بە تۆمار کردنی 23 خاڵ، سەرکردایەتی بردنەوەی بۆستنی کرد، هەروەها کریستاپس 19 خاڵی تۆمار کرد و جەیلۆن براون ئەو یاریزانەش 17 خاڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

بەم شێوەیە بۆستن سێلتک کۆی بردنەوەکانی لەم وەرزەی خولی باسکەی ئەمریکا، گەیاندە 58 بردنەوە و خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە، لە بەرامبەردا 15 یارییان دۆڕاندووە و خاوەنی کەمترین دۆڕانن.