دڵشاد مسته‌فا: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سازشی له‌سه‌ر ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرد
K24 – هەولێر:
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سازشی له‌سه‌ر ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرد؛ ده‌شڵێت، به‌غدا فشاری سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و یاری به هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی نیسانی 2024) دڵشاد مسته‌فا، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ره‌تای كابینه‌كه‌یدا ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ به‌غدا بوو.
دڵشاد مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، تێڕوانینێكی نه‌رێنی له به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیشدا ده‌ست و ده‌نگێكی هاوته‌ریب هه‌یه، بۆیه به‌غدا فشاری زیاتری خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و یاری به هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان كرد.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد، ڕێككه‌وتنی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ك هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كانی دیكه گرنگه و هه‌موو جارێكیش هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه.
دڵشاد مسته‌فا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، له به‌غدا دیدگه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه هه‌بوو كه فشاره ئابووریی و دارییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درێژ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به بارودۆخه‌كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت و له ئه‌نجامیشدا مه‌ترسی بخه‌نه سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
دڵشاد مسته‌فا جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو ڕژێمه‌كانی عێراق تاكو ئێستا هه‌ڵگری سیفه‌تی داگیركاریین به‌رامبه‌ر به كوردستان، به‌ڵام ئه‌م جاره ویستیان له ڕێگه‌ی برسیكردنه‌وه ئه‌و داگیركارییه بسه‌پێنن.
دڵشاد مسته‌فا دووپاتی له‌سه‌ر ڕۆڵی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرده‌وه له چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ئه‌و مافه نه‌كرد.
ڕۆژی چوارشەممە، 03-04-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کردووە کە هاوکار بوون تاوەکو پێکەوە بتوانن بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببن.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە : "لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نا‌ئومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم". گوتیشی، "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".