سەرۆکی نوێی سلۆڤاکیا: هەمیشە لە ئاشتیدا دەمێنینەوە نەک شەڕ

پیتەر بێلیگرێنی، سەرۆکی نوێی سلۆڤاکیا
پیتەر بێلیگرێنی، سەرۆکی نوێی سلۆڤاکیا

K24 - هەولێر

پیتەر پێلیگرینی، سەرۆکی پەرلەمانی سلۆڤاکیا، کە دژی ناردنی چەک بوو بۆ کیێڤ، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی سلۆڤاکیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پێلێگرینی گوتی: "هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی سلۆڤاکیا وەک خۆی بمێنێتەوە، هەرکەسێک پێی خۆش بێت یان نا، هەمیشە لە ئاشتیدا دەمێنینەوە نەک شەڕ، و ئەوەشی دەیەوێت ڕەخنەم لێبگرێت، با بیگرێت."

ئەو سەرۆکە دەشڵێت: "سوپاسی گەلی سلۆڤاکیا دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی کە پێیان بەخشیوم، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان."

لای خۆیەوە ئیڤان کۆرکۆک کە ڕکابەری پیتەر بوو، دانی بە شکستەکەیدا ناو گوتی: "پێلێگرینی سەربەخۆیە و بەبۆچوونی خۆی دەبێت مامەڵە بکات"، ئەمەش وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ هاوپەیمانی نێوان سەرۆکی پێشوو و ڕۆبەرت ڤیزۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشوو.

پێلیگرینی هاوپەیمانی حکوومەتی پۆپۆلیستی، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوێنێ شەممە، لە سلۆڤاکیا بەڕێوەچوو، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

پێشتر پێلیگرینی ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوت، ڕێگە نادات سوپای سلۆڤاکیا بنێردرێتە ئۆکرانیا.

هەروەها گوتیشی: "پڕچەککردنی زیاتری ئۆکرانیا جگە لە کوشتنی خەڵکی زیاتر هیچ ئەنجامێکی تری لێ ناکەوێتەوە." هەروەها پێدانی چەک بۆ کیێڤ لەوانەیە ببێتە هۆی کارەسات، هەر بۆیە پێشنیاری باشترین چارە دەکەم بەوەی بە زووترین کات دانوستانەکانی ئاشتی دەست پێبکرێت.

پیتەر پێلیگرینی کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکرات کە بە پشتیوانی ڕووسیا و ڤلادیمیر پوتین ناسراوە، توانی لەسەدا 53ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی سلۆڤاکیا.
لەبەرامبەردا ئیڤان کۆرکۆک ڕکەبەری و کەسایەتیی نزیک لە یەکێتیی ئەوروپا تەنها لەسەدا 46ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بەدەست هێنا.
پیتەر پێلیگرینی سەرۆکی داهاتووی سلۆڤاکیا پێشتر بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرۆک وەزیران بووە و ماوەیەکیش وەزیری تەندروستی بووە.