دەزگای خێرخوازیی بارزانی پڕۆژەیەکی نوێی بۆ هاوکاریی خێزانە کەمدەرامەتەکان ڕاگەیاند

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پڕۆژەیەکی نوێی بۆ هاوکاریی خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند
دەزگای خێرخوازیی بارزانی پڕۆژەیەکی نوێی بۆ هاوکاریی خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند

K24 - هەولێر

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی لە مانگی ڕەمەزاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانیی هاوکاریی ماددی پێشکەش بە هەزاران خێزان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی لە مانگی ڕەمەزاندا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 07-04-2024، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێوڕەسمێکدا پڕۆژەیەکی نوێی بۆ هاوکاریی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند. لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، هاوکاریی دارایی پێشکەش بە هەزاران خێزان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ستاڤ ئاسۆ، بەرپرسی لقی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆی گشتیی بڕی هاوکارییە ماددییەکە 300 هەزار دۆلارە و بەسەر هەزاران خێزان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

وەکو ئەوەی ستاڤ ئاسۆ باسی کرد، پشکی گەورەی هاوکارییە مادییەکە بەر شاری هەولێر دەکەوێت؛ ئەمڕۆ 200 خێزان و سبەی دووشەممەش، 08-04-2024، 250 خێزانی دیکە لە پرۆژەکە سوودمەند دەبن.