مه‌حموود حه‌یانی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح: گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ره‌نجامیان هه‌بوو
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ره‌نجامیان هه‌بوو.
مه‌حموود حه‌یانی چاودێری سیاسی و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی دوو كه‌سایه‌تی سیاسی زۆر گرنگن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئاماده‌ییه‌كی سیاسی زۆر به‌هێزیان هه‌یه.
حه‌یانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نیا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، نه‌وه‌ك به شێوازه‌كانی دیكه.
ده‌شڵێت، تاكه داهاتی عێراق نه‌وته، له‌و رێگه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌حموود حه‌یانی ده‌ڵێت، نێچیرڤان بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆی سیاسی‌یان كردووه و رێكه‌وتنیشیان كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ناردنی بودجه و شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیانه، ئه‌وه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته و شتێك نییه تۆ بیكه‌ی به منه‌ت.
دواى كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاند، سوورین لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای هەوڵە بەردەوام و پەیوەندییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، دواجار بە ئەنجام گەیشت و لە راگەیەندراوەکەی ڕۆژی (3ـی نیسانی 2024)ـی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".
لێکنزیکبوونەوەی ئەمجارەی هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەسەر پرسی مووچە بەتایبەتی دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، دوای سەردانە بەرهەمدارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ واشنتن لە (24ـی شوباتی 2024) و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و کۆنگرێس و وەزارەتەکانی بەرگری و گەنجینە کە لە هەموو وێستەگەی کۆبوونەوەکاندا، جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە لە نێویشیاندا، دابینکردنی شایستە داراییەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.