لە کەرکووک بەهۆی ژاراویبوون کەسێک مرد
K24 – كهركووك:
ئێوارەی ئەمڕۆ لەناحیەی ریازی سەر بەقەزای حەویجە، خێزانێک کاتی بەربانگ، ژاراوی بوونە و بەو هۆیەوە کەسێکیان مردووە و سێ کەسی دیکەشیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
کەسوکاری ئەوخێزانە بە کوردستان24ـیان ڕاگەیاند، ئەو خێزانە لەکاتی بەربانگکردنەوە نیسکیان خواردووە و پاشان سەرجەمیان تەندروستیان تێکچووە و کوڕێکیان بەناوی «سەیف سەعد» تەمەن 10 ساڵان مردووە و سێ کەسی دیکەی خێزانەکەشیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئێستەش کچێکی خێزانەکە لە نەخۆشخانەی حەویجە و باپیریشیان لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک لە ژووری چاودێری چڕدان.