گەنجێکی کورد بە ناوی غەیسی کوردی هاوکاری ماڵە هەژاران دەکات

K24 - هەولێر

گەنجێکی کورد بە ناوی غەیسی کوردی بێ ئەوەی ڕوخساری دەربخات، هاوکاریی دەگەیەنێتە بە شێک لە خێزانە هەژارەکان و قسە بۆ کوردستان24 دەکات و دەڵێ: هەوڵدەدەن لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان بەم ناوەوە هاوکاری هاووڵاتییانی کەم دەرامەت و هەژار بکەم.

ئەم گەنجە کوردە لەم کارە خێرخوازییەیدا لاسایی ئەو گەنجە ئیماراتییەی کردووەتەوە دەڵێ: دڵخۆشم بەم کارەم و هەوڵمداوە پەیوەندی بە غەیسی ڕاستەقینەوە بکەم و پێی ڕابگەیەنم کە هەر بە ناوی ئەوەوە هاوکاریی هاووڵاتییان دەکەم.

غەیسی کوردی بە قسەی خۆی لەم دوو ساڵەدا توانیویەتی دوو خانوو بۆ دوو خێزانی بێ دەرامەت بکات.

هەروەها ستایشی کارە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات و دەڵێت: بووەتە دەروازەیەکی باشی گەیاندنی هاوکاری بە هاووڵاتییان

ئەو گەنجە خۆبەخش و خێرخوازە گوتیشی: بەڵێنمداوە دوای مانگی ڕەمەزانیش لە کارە خێرخوازییەکان بەردەوام بم و هەوڵیش دەدەم بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان و یارمەتیدانی خەڵکی هەژار، بچمە پارچەکانی دیکەی کوردستان.

دڵخۆشی خۆیی ڕاگەیاند کە دوو ساڵە هاوکاریی هاووڵاتییان دەکات و دەڵێ: لە دوو ساڵدا توانیویمە هاوکاریی 90 خێزان بکەم.

سەبارەت بە لایەنی پشتیوانییەکانی، غەیسی کوردی ئاماژەیدا، کار دەکات و داخیلەیەکی داناوە لە مانگی ڕەمەزاندا هەڵیدەپچڕێت و بە پارەکەی هاوکاریی ماڵە هەژاران دەکات.

غەیس (غیث) وشەیەکی عەرەبییە و بە مانای بارانی بە ڕەحمەت دێت.