لۆید ئۆستن: وه‌ك سیاسه‌ت و پره‌نسیپ، پشتگیرییه‌كانی واشنتن بۆ ته‌لئه‌ڤیڤ نه‌گۆڕه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل، وه‌ك سیاسه‌ت و پره‌نسیپ، نه‌گۆڕه.
لۆید ئۆستن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، پاڵپشتییه‌كانمان بۆ ته‌لئه‌ڤیڤ جێگیره و به‌رگری لێده‌كه‌ین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، پێشبینی ده‌كرێت ئێران و هاوكاره‌كانی هێرشی فراوان بكه‌نه‌سه‌ر ئیسرائیل.
هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، ئێران ڕاسته‌وخۆ هێرش ناكاته سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌و كاره ده‌كات.
پێشتریش كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران لیوا محه‌ممه‌د باقری به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل بە درۆن و مووشه‌ك ده‌كات.
كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانێكی ئێران ده‌كه‌ن، كه به نیازه پەلاماری پێگه دیپلۆماسییه‌كان بدات.
پێشتریش بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئێران جەخت لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا كردووه‌ته‌وه کە کرایە سەر کونسووڵخانەکەیان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا و هۆشدارییان بە بەرپرسانی ئەمەریکا داوە لە ئیسرائیل دوور بکەونەوە.
ئەمەریکا و ئیسرائیلیش دەڵێن بۆ ئەگەری هەر هێرشێک لە ئامادەباشیی تەواودان.