توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڕێوی له ڕابردوودا هاوڕێی مرۆڤ بووه
K24 - هەولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێوی له ڕابردوودا هاوڕێ و دۆستێكی نزیكی مرۆڤ بووه و ئاژه‌ڵێكی ماڵی بووه؛ گۆڕێك له ئه‌رژه‌نتین دۆزراوه‌ته‌وه، كه ئه‌م دۆستایه‌تییه‌ی نێوان مرۆڤ و ڕێوی ده‌سه‌لمێنێت.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی كه له گۆڤاری "Royal Society Open Science" بڵاو بووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، گۆڕی مرۆڤ له ئه‌رژه‌نتین دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌مه‌نی بۆ 1500 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه،.
توێژینه‌وه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تیمێكی شوێنه‌وارناسی گۆڕه‌كه‌یان دۆزیته‌وه و مێژووه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه. ئه‌م توێژینه‌وه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، گۆڕه‌كه له گۆڕستانێكی ناوچه‌ی باتاگۆنیا دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه، 1500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان كۆمه‌ڵكه‌ی ڕاوچی له ئه‌مه‌ریكای لاتین و جۆرێكی ڕێوی هه‌بووه، كه دواتر ئه‌م جۆره ڕێوییه له‌ناوچوونه و به "Dusicyon avus" ناسراوه.
توێژینه‌وه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌پاڵ گۆڕی مردووه‌كه، ئێسكوپرووسكی ڕێوی "Dusicyon avus" دۆزراوه‌ته‌وه، كه ئاژه‌ڵێكی ماڵی بووه و هاوڕێ و دۆستی مرۆڤ بووه.