جۆن كێربی: هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل راسته‌قینه‌ن
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل راسته‌قینه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كونسوڵگه‌ری ئێران له دیمه‌شق و كوژرانی 16 كه‌س، تاران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل و تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كات و دوو به‌رپرسی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاش رایانگه‌یاند، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو له رێگه‌ی سه‌دان درۆن و مووشه‌ك ئێران به نیازه هێرش بكاته سه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ.
له‌مباره‌یه‌وه جۆن كێربی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی نیسانی 2024) رایگه‌یاند، پێمان وایه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل راسته‌قینه‌ن و به‌ڵگه‌دارن.
گوتیشی: "واشنتن به نیازه هه‌موو هه‌وڵێك بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل بتوانێت به‌رگری له‌خۆی بكات".
كێبری ره‌تیكرده‌وه، كه قسه له‌باره‌ی كاتی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل بكات. دووپاتیشیكرده‌وه، واشنتن پابه‌نده به پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی دوو بەرپرسی باڵای ئەمه‌ریكا و ئیسرائیل، كە قسەیان بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی كردووە، ئێران ئامادەكاری تەواویكردووە و دەیەوێت لە رێگەی زیاتر لە 100 درۆن و ده‌یان مووشه‌ك هێرش بكاتەسەر ئیسرائیل.
ئەو دوو بەرپرسە ئەمه‌ریكی و ئیسرائیلیە دەڵێن، هێرشەكەی ئێران یان هەینی یان شەممە ئەنجامدەدرێت و بەگوێرەی زانیارییەكانیان چەند بنكەیەكی سەربازی لەناوخۆی ئیسرائیل دەكاتە ئامانج.
مەترسی ئەوە هەیە، سیستمی بەرگری ئاسمانی و مووشەكی ئیسرائیل نەتوانێت رووبەرووی هێرشێكی لەو جۆرە ببێتەوە.