ئاسایشی هەولێر: شەڕە تەقەکەی نزیک هەولێر کۆنترۆڵ کراوە
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە بارەی شەڕە تەقەکەی نزیک هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی داوە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خێزان بووە و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی لە گوندی شەوک سەر بە شارەدێی مەلائۆمەر کێشەی کۆمەڵایەتیی لە نێوان دوو خانەوادە دروست بوو، بووە هۆی تەقەیەکی زۆر و پشێویی لە ناوچەکەدا، بەڵام لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و هێزەکانی پۆلیسی هەولێر توانرا دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
هەروەها ئاماژەی داوە، سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگا.