لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان لە هێرشێکی تیرۆرستیدا 11 کرێکار کوژران

K24 هەولێر

کەناڵێکی پاکستان ڕایگەیاند، لە دوو هێرشی تیرۆرستیی جیاوازدا 11 کەس لە بەلوچستانی پاکستان کوژران.

ئەمڕۆ شەممە، 13ـی نیسانی 2024، کەناڵی GEO ڕایگەیاند، لە دوو هێرشی تیرۆریستی جیاوازدا لە ناوچەی نوشکی سەر بە پارێزگای بەلوچستان لە پاکستان، لە نزیک سنووری ئەفغانستان، 11 کەس کوژراون.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لە هێرشی یەکەمدا چەند کەسێکی نەناسراو پاسێکی نەفەرهەڵگریان ڕاگرتووە کە لە کوێتاوە بەرەو تافتان دەڕۆیشت و بەڵگەنامەی سەرنشینەکانیان پشکنیوە، نۆ کەسیان لەو سەر نشینانە ڕفاندووە. دواتر تەرمی ڕفێنەرەکان کە ئاسەواری فیشەک بە لاشەیانەوە بووە لە نزیک شوێنی ڕفاندنەکە دۆزرایەوە. و سەرجەم کوژراوەکان کرێکاری پارێزگای پەنجابن.

لە هێرشی دووەمدا، چەند کەسێکی نەناسراو دەستیان کرد بە پشکنینی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای N-40 و تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە کە ئامادە نەبووە بوەستێت و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

لای خۆیەوە شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان سەرەخۆشیی خۆی بۆ کەسوکاری کوژراوان دەربڕی گوتیشی تۆڵەی ئەم تاوانکارییە لە بکەرانی دەکەمەوە بە توندترین سزا.