بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی سزادراوێك ده‌دات
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا وێڕای ڕاگه‌یاندنی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سزادراوی کۆچکردوو (ئه‌سعه‌د حوسێن ئه‌حمه‌د)، هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یج و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه تۆمار ده‌كه‌ن كه به ناوی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردووه‌وه هه‌واڵی ناڕاست له باره‌ی مردنی ناوبراوه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵی ناوزڕاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراو ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی نیسانی 2024) بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سزادراوی کۆچکردوو (ئه‌سعه‌د حوسێن ئه‌حمه‌د) كردووه و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ناوبراو ماوه‌ی 22 ساڵه به دوو مادده‌ی یاسایی (406) و (169) بە ماوەی سزای سێدارە + پێنج ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی سزا درابوو، نەخۆشی شەکرەی هەبووه و کاریگەری لەسەر گورچیله‌كانی دروست کردبوو و لە ڕێگەی تیمەکانیانه‌وه هەفتانە دوو جار ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرا و شووشتنی گورچیله‌ی بۆ ده‌كرا، كه هاوكات هەموو خزمەتگوزارییەکی تەندروستی پێشکەش ده‌كرا، به‌ڵام مردن له ده‌ست خوایه و خوای گه‌وره ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی لێ وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنن کە سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی سه‌باره‌ت به كۆچكردوو لە هەندێک لە پەیج و دەزگا ڕاگەیاندنه‌كاندا بڵاو کراوەتەوە، لە ڕاستییه‌وه دوورن و وەک بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پەیج و دەزگایەنە تۆمار دەکەن کە ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بە ناوی بنەماڵەی کۆچکردوو بڵاو کردووه‌تەوە و بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست هەوڵی ناوزڕاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ده‌ده‌ن.