ئه‌رشه‌د ساڵحی: له پڕۆژه‌كه‌ی سوودانی سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به گومانین
K24 – هەولێر:
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی چوار مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه؛ هاوكات په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له پڕۆژه‌كه‌ی سوودانی سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به گومانن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی نیسانی 2024) ئه‌رشه‌د ساڵحی، په‌رله‌مانتاری عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو لایه‌نه توركمانییه‌كانی كه‌ركووك سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری شاره‌كه، پێشنیازیان بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی پارێزگار به شێوه‌ی خول بێت له‌نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌دا.
ئه‌رشه‌د ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، سوودانی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه و ڕه‌نگه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات. گوتیشی، له پڕۆژه‌كه‌ی سوودانی به گومانن.
ئه‌رشه‌د ساڵحی باسی له‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت، ده‌بێت ده‌ست له هه‌ندێك پۆستی دیكه‌ی شاره‌كه هه‌ڵبگرێت و بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه به‌جێیان بهێڵیت.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، چوارچێوه‌ی باسه‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست به پۆستی پارێزگار نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به پرس و پۆسته ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك كه چۆن و له‌نێوان كامه لایه‌ندا دابه‌ش ده‌كرێت.
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە، 18-12-2023، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان له 15 پارێزگای عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستیپێکرد، کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەیش پرۆسه‌كه كۆتاییهات و بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.
دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 19-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاو کردەوە. بە گوێرەی ئامارەکان، ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکە 41% بووە؛ زۆرترین ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران لە پارێزگای کەرکووک (66%) و کەمترینیشی لە پارێزگای بەغدا/ ڕەسافە (21%) بووە.