ئوستراڵیا... کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خەڵک و شەش کەسی کوشت
K24 - ههولێر:
لە مۆڵێک لە سیدنی پایتهختی ئوستراڵیا کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خەڵک، شەش کەسی کوشت و هەشتی دیکەشی بریندار کرد.
پۆلیسی ئوستراڵیا لهمبارهیهوه رایگەیاند، لە یەکێک لە قەرهباڵغترین مۆڵەکانی سەنتەری شاری سیدنی، پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵکی نێو مۆڵەکە و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و هەشتی دیکەش برینداربوونە، یەکێک لە بریندارەکانیش منداڵێکی تەمەن نۆ مانگانە.
پۆلیس ههروهها رایگەیاند، ناسنامەی هێرش بەرەکە تا ئێستا نەناسراوە، لەگەڵ ئەوەشدا رەتی کردەوە هێرشەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بێت.
دوای ئەوەی کەسەکە هەوڵی هێرشکردنە سەر ئەفسەرێکی پۆلیسی ئافرەت دەدات، لەلایەن ئەفسەرەکەوە تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.
ئێستا ئەو ئەفسەرە لەلایەن خەڵکەوە وەک قارەمانێک سەیردەکرێت، چونکە دەڵێن ئەگەر ئەو ئەفسەرە ئافرەتە نەگەیشتبایە شوێنی هێرشەکە، ئەوا ئەگەری هەبوو خەڵکێکی زیاتر ببنە قوربانی.