ئاسایشی هه‌ولێر: 10 تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ی مه‌لائۆمه‌رمان ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر

K24 - هەولێر:

له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی گوندی شه‌وه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لائۆمه‌ر، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، توانیمان 10 تۆمەتباری سەرەکیی ئەو ڕووداوە دەستگیر بکەین.

هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌ولێر ده‌شڵێت، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی هەولێر و هاووڵاتییان، بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین و هەرکەسێک کارێکی نایاسایی ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر:

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گوندی شەوەکی کۆمەڵگه‌ی مەلائۆمەر لە شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بەچەک ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە.

لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆ دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانی (ب.ئاسایشی هەولێر و ب.پۆلیسی پارێزگای هەولێر) دەستکرا بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە،  لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان ( 10 ) تۆمەتباری سەرەکیی ئەو ڕووداوە دەستگیر بکەین، هەروەها سەرجەم قوولە سەربازییەکانی گوندی شەوەک تێکدران، خۆشبەختانە لەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووه‌ته‌وه‌.

هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی هەولێر و هاووڵاتییان بەئەرکی سەرشانمان دەزانین و هەرکەسێک کارێکی نایاسایی ئەنجام بدات ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

13-4-2024