چركه‌ به‌ چركه‌ نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل

K24   - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای ئه‌مه‌ریكا و سوپای پاسداران، ئێران بە ده‌یان فڕۆكه‌ و مووشه‌ك هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێكرد.

میدیای ئەمەریکا: ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێکرد 

فەرەنسا: بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکەین

ئیسرائیل: لەگەڵ گەیشتنی یەکەم مووشەک ڕاستەوخۆ هێرش دەکەینە سەر ئێران

سوناک: بەرگریی لە ئاسایشی ئیسرائیل و هاوبەشەکانمان لە عێراق و ئوردن دەکەین

وەزیری بەرگریی ئێران: هەر وڵاتێک ئاسمانی بۆ ئیسرائیل بکاتەوە بە توندی وەڵامی دەدەینەوە

لە یەمەنەوە چەند درۆنێک ئاراستەی ئیسرائیل کران

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بە ئاسمانی عێراق و سووریا و ئوردن دەسوڕێنەوە 

لوبنان ئاسمانی وڵاتەکەی داخست

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکەین

كە‌ناڵ 12ی ئیسرائیل: ئوردن ئاسمانی وڵاتە‌كە‌ی بۆ فڕۆكە‌ جە‌نگییە‌كانی ئیسرائیل كردە‌وە‌

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی: بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگیران

کۆشکی سپی: ئەمەریکا  پشتیوانی ئیسرائیل لە دژی هەڕەشەکانی ئێران دەکات

کەناڵی ABC: ئێران 400 تا 500 مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە

وەزارەتی گواستنەوە: ئاسمانی عێراق داخرا

میدیای ئێران: تاران مووشەکەکانی لە کرماشانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کردوون

ترەمپ: ئیسرائیل لە ژێر هێرشەدایە، نەدەبوو ڕێگە بە ئێران بدرێت. ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا بوومایە هیچکات ئەم هێرشە ڕووی نەدەدا.

فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا لە قوبرسەوە بەڕێکەوتوون بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان

دەیڤد کامیرۆن: داوا لە ئێران دەکەین ئەم هێرشە مەترسیدارانە بوەستێنێت کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە.

هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ئاسمانی عێراق و سووریا دەستیان کرد بە بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران.

سی ئێن ئێن: پێشبینی ده‌كه‌ین ئێران گه‌ڕێكی دیكه‌ هێرشی درۆنی ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكات.

سوپای پاسداران: چەند مووشەکێکی بالیستی لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران.

سوپای پاسداران: حەوت خولەکی دیکە مووشەکەکان دەگەنە ئیسرائیل.

دانیمارك بە‌ توندی ھێرشە‌كە‌ی ئێران بۆ سە‌ر ئیسرائیل سە‌ركۆنە‌ دە‌كات.

ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێگه‌ی قه‌ته‌ره‌وه‌ داوا له‌ ئێران ده‌كات هێرشه‌كان بوه‌ستێنێت.

جۆزێپ بۆرێل: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئیسرائیل دەکەین، ئەوەی ڕوودەدات گرژییەکی نەبینراوە و هەڕەشەیەکەی جددییە دەرهەق بە ئاسایشی ناوچەکە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، ژماره‌یه‌ك درۆنیی ئێرانییان له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: کردەوە سەربازییەکانی ئێران لەسەر بنەمای ماددەی 51ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرگریکردنێکی ڕەوا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانمان لە دیمەشق. 

سوپای پاسداران: 10 مووشەکی دیکەمان ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

سوپای پاسداران: ئەمەریکا لە ڕێگەی قەتەرەوە داوا لە ئێران دەکات هێرشەکان ڕابگرێت.

میدیای ئێران: لە هێرشەکان مووشەکی شاهد 238 بەکارهاتوون.

ناتانیاهۆ: بۆ هەر هێرشێک بەرگری لە خۆمان دەکەین.

ئاژانسی فرانس پرێس: ئێران له‌ ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه‌ هێرشی كرده‌سه‌ر سوپای ئیسرائیل له‌ ده‌وروبه‌ری سووریا.

فرانس پرێس، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ سووریا بیستراوه‌، تاكو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كان باس نه‌كراوه‌.

ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ی بی سی ئه‌مه‌ریكی: ئێران حه‌فتا مووشه‌كی دیكه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد.

نوێده‌كرێته‌وه‌..