عه‌باس كازم: له رێگه‌ی ده‌ركردنی بڕیارێكی سیاسی، عێراق ده‌توانێت نه‌بێته به‌شێك له ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی دۆخی عێراق و هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، به‌رپرسی به‌رنامه‌ی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیك رایده‌گه‌یه‌نێت، سوودانی ده‌مێكه پلان بۆ سه‌ردانیكردنی ئه‌مه‌ریكا داده‌نێت. هه‌روه‌ها گوتیشی: "له رێگه‌ی ده‌ركردنی بڕیارێكی سیاسی، عێراق ده‌توانێت نه‌بێته به‌شێك له ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه".
دكتۆر عه‌باس كازم به‌رپرسی به‌رنامه‌ی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیك له واشنتنه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سوودانی به‌ره‌و واشنتن هات و ئه‌م هێرشانه سێبه‌رێك ده‌خاته سه‌ر ئاسۆی گفتوگۆكانی سوودانی و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هیچ گره‌نتییه‌ك نییه له‌وه‌ی عێراق خۆی له ئاگری شه‌ڕیی ئیسرائیل و ئێران دوور بخاته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ وڵات به شێوه‌ك له شێوه‌كان چوونه‌ته نێو ململانێكان، هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
گوتیشی: عێراق ده‌توانێت له رێگه‌ی ده‌ركردنی بڕیارێكی سیاسی و نه‌بێته به‌شێك له ململانێی ناوچه‌كه و لایه‌نگری هیچ وڵاتێك نه‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌ركی حكومه‌تی عێراق به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێ و به‌شێكیش بێت بۆ چاره‌سه‌ری ململانێكان.
رۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سودانی وتی: "سه‌ردانه‌كه له دۆخێكی ناسك و هه‌ستیاردایه، له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی بارودۆخی ناوچه‌كه و ئه‌و تاوانانه‌ی كه له ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی بێ‌تاوان ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ك ترس له فراوانبوونی ناوچه‌ی جه‌نگ هه‌یه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌كه‌ی سوودانی، شاندێكی حكومی و په‌رله‌مانی یاوه‌ری سودانی ده‌كات بۆ واشنتۆن كه ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ڕاوێژكار له‌خۆده‌گرن، جگه له نوێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت، له‌نێویاندا بازرگانان و پیشه‌سازییه‌كانی پسپۆڕ له كه‌رته جیاوازه‌كاندا و له دیداره‌كاندا گفتوگۆی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌كرێت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، هه‌روه‌ها تاووتوێی كۆمه‌ڵێك دۆسێی ئابووری، دارایی، بازرگانی و ئه‌منی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دۆسێكانی په‌یوه‌ست به په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری و شتی دیكه‌ش و ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئیمزا ده‌كرێن.