کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبه‌شی باڵای هەماهەنگیی نێوان عێراق و ئەمه‌ریکا له واشنتن به‌ڕێوه‌چوو
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له واشنتن کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبه‌شی باڵای هەماهەنگیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لەسەر کاراکردنه‌وه‌ی ڕێککەوتنی ستراتیژی به‌ڕێوه‌چوو.
شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان محەممەد تەمیم و شاندی ئەمەریکا به‌سه‌رۆكایه‌تی وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن پێكهاتبوو.
پێشتریش له واشنتن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتاوێی هه‌وڵه‌كان بۆ دانانی بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندیی دوورمه‌ودای نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.
هه‌روه‌ها سوودانی و بلینكن گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئابووری و هه‌لی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، به‌تایبه‌ت له بواری وزه‌دا كرد.
رۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.