ترەمپ وڵاتانی ناتۆ تۆمەتبار دەکات بە دابین نەکردنی پێداویستی بەرگریی هاوپەیمانییەکە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا وڵاتانی ئەوروپای تۆمەتبار کرد بەوەی کە سەرچاوەی پێویستیان بۆ بەرگری دابین نەکردووە، ئەمەریکاش ناچار بووە پارێزگاریان لێ بکات.

ترامپ لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی " true social" بڵاوی کردووەتەوە، ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بودجەیەکی زۆریان هەیە، و ئێمە ملیارەها دۆلارمان خەرج کردووە بۆ پاراستنیان.

پێشتر cnn بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاوی کردەوە کە ترەمپ ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، هەروەها لەگەڵ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەنیازە لێکۆڵینەوە لە چاکسازییەکانی ناتۆ بکات بۆ ئەوەی هەندێک وڵات لەو پاراستنە بێبەش بکات کە بەپێی مادەی پێنجەمی میساقی هاوپەیمانییەکە گەرەنتی کراوە.

ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەمەریکا نابێت پارێزگاری لەو وڵاتانە بکات کە پارەی پێویست بۆ پێداویستییە بەرگرییەکانیان خەرج ناکەن.

بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت، کە دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان و جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان و سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا کێبرکێ لەسەر ئەو پۆستە دەکەن.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە ساڵی 2024، دەبێتە 60ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە بڕیارە ڕۆژی 5-10-2024 بەڕێوە بچێت.