بولگاریا دەستی بەسەر زیاتر لە 400 کیلۆ هێرۆییندا گرتووە کە لە ئێرانەوە نێردراوە
K24 - هەولێر
بەرپرسانی گومرگی بولگاریا ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 403 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری هێرۆیندا گرتووە، کە لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزراوەتەوە و تۆماری تورکیای لەسەر بووە و لە ڕێگەی ئێرانەوە بۆ ئەورووپا نێردراوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، هێرۆینەکە لە 618 پاکەتدا و 156 دۆشەکدا شاردرابووەوە، لەناو بارهەڵگرێکی گواستنەوەی کەلوپەل دۆزراوەتەوە، بەرپرسان بەهای ماددە هۆشبەرەکانیان بە 8.5 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە نزیکەی نۆ ملیۆن دۆلار، خەملاندووە.
ئەمڕۆ شەممە، 20-4-2024، ئیڤان ستۆیانۆڤ، داواکاری گشتیی ناوچەی هاسکۆڤۆ ڕایگەیاند، بارهەڵگرەکە لە بازگەی کاپیتان ئەندرێڤۆ لەسەر سنووری تورکیا دەستی بەسەردا گیراوە، دەشڵێت: ئەو ماددە هۆشبەرانە لە ئێرانەوە هاتووە و پلان وابووە کە لە بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بڵاوبکرێنەوە.
شۆفێری بارهەڵگره تورکییەکه دەستگیر کراوە و ئەگەری هەیە به تۆمەتی بازرگانیی به مادده هۆشبەرەکان سزا بدرێت، دەکرێت 20 ساڵ زیندانی بکرێت.
بولگاریا کە لە ساڵانی ڕابردوودا هەنگاوی بەرفراوانی ناوە بۆ ڕێگریی لە بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.