فرانک هۆگربێتز: پڕۆژه‌ی تاریككردنی خۆر داهاتووی مرۆڤایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
K24 - هەولێر:
زانایه‌كی هۆڵه‌ندی هۆشداری ده‌دات، كه به‌هۆی پڕۆژه‌یه‌كی زانستی ئه‌مه‌ریكا، ناسراوه به پڕۆژه‌ی (تاریككردنی خۆر) كه بێل گه‌یتس ئه‌نجامی ده‌دات و ئامانج لێی رێگریكردنه له گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی، داهاتووی مرۆڤایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
فرانک هۆگربێتزی زانای ناسراوی هۆڵه‌ندا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه، كاریگه‌ری ته‌واو بۆسه‌ر شێوه‌ی كاره‌ساته‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ده‌بێت.
ئه‌و زانایه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پێموایه هۆكاری گه‌رمبوونی زه‌وی، مرۆڤ خۆیه‌تی، نه‌وه‌ك خۆر، ئه‌گه‌ر پلان و پڕۆژه‌كه‌ی (بێل گێتس) به‌رده‌وام بێت، كاره‌سات دروست ده‌بێت و نه‌خۆشی و په‌تا بڵاوده‌بێته‌وه، چونكه گۆی زه‌وی پشت به تیشكی خۆر و ماوه‌ی نێوانی له‌گه‌ڵ زه‌وی ده‌به‌ستێت.
تاریككردنی خۆر پڕۆژه‌یه‌كی زانستیی زانكۆی هارڤارده، بریتییه له به‌رگرتن له تیشكی خۆر له رێگه‌ی ملیۆنه‌ها تۆن له تۆزی كاربانۆتی كالیسیۆم، مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی تیشكی خۆر و ساردكردنه‌وه‌ی گۆی زه‌وییه.
I thought "global warming" was "caused by humans", not by the Sun. If Gates' plans continue, it will eventually cause great disaster and illness, because Earth and all life on it totally depend on the Sun and Earth's specific distance to it.https://t.co/32YZSC5xWB
— Frank Hoogerbeets (@hogrbe) April 19, 2024