قسمه‌ت حاجی میرخان: كاتی ئه‌وه هاتووه كورد و كوردستانیان به ده‌وری یه‌كدیدا كۆ ببنه‌وه
K24 - هەولێر:
ناوه‌ندیی ڕه‌وه‌ندیی كوردستانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سوید ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا سیاسه‌تمه‌داران، ڕۆشنبیران، ڕۆژنامه‌نووسان، چالاكوانان و ئهكادیمیسیانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌شدارن؛ هاوكات ئهكادیمیسییهك ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتی ئه‌وه هاتووه كورد و كوردستانیان به ده‌وری یه‌كدیدا كۆ ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی نیسانی 2024) ناوه‌ندیی ڕه‌وه‌ندیی كوردستانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سوید ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا سیاسه‌تمه‌داران، ڕۆشنبیران، ڕۆژنامه‌نووسان، چالاكوانان و ئهكادیمیسیانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، دكتۆر قسمه‌ت حاجی میرخان كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به سه‌رپه‌رشتیی شیفا بارزانی، سه‌رپه‌رشتیاریی ناوه‌ندیی ڕه‌وه‌ندیی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. گوتیشی، خه‌ڵكێكی زۆر به‌تایبه‌ت كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارن و به ئاماده‌بوونی شیفا بارزانی دڵخۆشن، چونكه ناوبراو گوزارشت له نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و ڕه‌وه‌ندیی كوردستانی به ئومێده‌وه له كاره‌كانی ده‌ڕوانن.
قسمه‌ت حاجی میرخان به پێویستیشی زانی ڕه‌وه‌ندیی كوردستانی له ده‌ره‌وه چالاكانه كار بكات و كوردستانیان به ده‌وری خۆیدا كۆ بكاته‌وه.
ناوبراو گوتیشی، دوژمنان به‌زه‌ییان به‌رامبه‌ر به كورد نییه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كورد و كوردستانیان به ده‌وری یه‌كدی كۆ ببنه‌وه و ده‌نگی ڕاسته‌قینه بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده گه‌وره‌كانی جیهان.