بۆسکێتس داوایەک لە یاریزانانی بارسێلۆنا دەکات

سێرخیۆ بۆسکێتس
سێرخیۆ بۆسکێتس

سێرخیۆ بۆسکێتس کاپتنی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و یاریزانی ئێستای یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر ناشڤێل لە خولی ئەمریکا، داوایەکی ئاراستەی یاریزانەکانی یانەکەی پێشووی کرد.

یاریزانەکەی یانەی ئینتەر مەیامی دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر ناشڤێل لەبارەی یاریی کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا گووتی '' هیوادارم یاریزانانی بارسێلۆنا بتوانین بردنەوە بەرامبەر ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنن، بۆ ئەوەی چانسی بەدەستهێنانی ناسناوی لالیگایان بۆ بگەڕێتەوە، بۆیە تکام لە یاریزانەکان ئەوەیە، ئەوەی لە توانایاندا بێت لەم یارییە بکەن و دڵنیاشم دەتوانن بردنەوە بەدەستبهێنن ''.

یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا لە کاتێکدا رووبەڕووی رکابەرە مێژووییەکەی دەبێتەوە، بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای رکابەرەکەیان پلەی دووەمی ریزبەندیان گرتووە.

بۆسکێتس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی یاریی یانەکەی پێشووی بەرامبەر پاریس سانجێرمان، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگیش گووتی '' بەداخەوە بارسێلۆنا چانسێکی باشی هەبوو بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی، ئەوان کاتێک لە یاریی چوون و لە دەرەوەی یاریگای خۆیان براوە بوون، ئێمە هەموومان گەشبین بوین کە لە یاریی گەڕانەوەش دەتوانن بردنەوە بەدەستبهێنن، بەڵام هەموو شتێک پێچەوانە بووەوە ''.