یه‌مه‌ن... به‌هۆی لافاو و بارانبارینی به خوڕ سێ هه‌زار خانوو رووخاون
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌هۆی لافاو و بارانبارینی به‌خوڕه‌وه، زیانێكی زۆری ماددی به‌ر خه‌ڵكی پێنج پارێزگای ئه‌و وڵاته كه‌وتووه.
میدیا یه‌مه‌نییه‌كان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، بارانبارینی به خوڕ زیانی زۆری به كه‌مپه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان گه‌یاندووه، جیا له‌وه‌ش سێ هه‌زار خێزان شوێنی نیشته‌جێبوونیان رووخاوه و ئاو بردوویه‌تی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، مه‌ترسی رووخانی به‌نداوه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌كرێت.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی بارانبارین یه‌مه‌ن، سعوودیه و ئیماراتی گرتووه‌ته‌وه، كه بووه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه.