چنار بابه‌كر بارزانی پسپۆری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان: هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ستراتیژییه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی هاتنی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، پسپۆرێكی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری وڵاتێكی زلهێزی ناوچه‌ییه، هاتنی ئه‌و بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته‌دا گرنگی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ستراتیژییه".
چنار بابه‌كر بارزانی پسپۆری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ستراتیژییه، ناتوانرێت له چوارچێوه‌ی عێراق به‌لاوه بنرێت.
گوتیشی: "توركیا هه‌ر رێكه‌وتنێك و لێكتێگه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه".
ئه‌و پسپۆره‌ی بواری نێوده‌وڵه‌تی راشیده‌گه‌یه‌نێت، هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌رێمی كوردستان له ستراتیژییه‌تی توركیادا گرنگی خۆی هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، چه‌ندین دۆسییه هه‌ن، وا ده‌كات توركیا و هه‌رێمی كوردستان له یه‌كتری دانه‌بڕێن، هاوشێوه‌ی بابه‌ته‌كانی وزه، پاراستنی سنوور.
کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 22-04-2024، فڕۆکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نیشتەوە.
پێشتریش باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆغان تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ ئەم سەردانە کراوە و بڕیارە زیاتر لە 20 ڕێککەوتن و یادداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزا بکرێن.
عەوادی سەردانەکە و ڕێککەوتننەکانی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا ناوبردووە و گوتیشی: سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا سوپڕایزی زۆر گەورەی تێدایە و لە کۆنفڕانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانییدا ئەردۆغان و سوودانی، وردەکاریی سوپڕایزەکە ئاشکرا دەکەن.