سوودانی و ئه‌ردۆغان ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به ده‌ستكه‌وت و وه‌رچه‌رخان ناو ده‌به‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆماری توركیا جه‌خت له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه و ڕێككه‌وتننه نوێیه‌كانی نێوانیشیان به ده‌ستكه‌وت و وه‌رچه‌رخان له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و توركیا و گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه ناو ده‌بن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، مێژووییه‌كی هاوبه‌شی دوورودرێژ له نێوان عێراق و توركیادا هه‌یه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زیاتر له 20 ڕێككه‌وتنیان له باره‌ی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و ئاو و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه واژۆ كردووه.
سوودانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به ئاو و ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته پردێك و نه‌ته‌وه و كولتووره‌كانی ناوچه‌كه له یه‌كدی نزیك ده‌كاته‌وه و به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه و به‌شێك ده‌بێت له سه‌قامگیری.
ڕوونیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیادا جه‌ختیان له هاریكاریی دووقۆڵی كردووه‌ته‌وه نه‌خاسمه بۆ سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌كه. گوتیشی، ڕێگه به هیچ هێزێكی چه‌كدار ناده‌ن له خاكی عێراقه‌وه هێرش بكاته سه‌ر توركیا كه به هه‌مان شێوه ڕێگه به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقیش ناده‌ن.
له لای خۆیه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌كی باش و دوولایه‌نه دامه‌زراوه و له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆ واژۆیان كردووه، ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له نێوان توركیا و عێراق.ڕوونیشی كرده‌وه، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان توركیا و عێراق گه‌یشتووه‌ته 20 ملیار دۆلار.
ئه‌ردۆغان گوتیشی، ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌بێته هه‌وڵێكی نوێ بۆ ڕێگه‌گرتن له تیرۆر و سه‌پاندنی سه‌قامگیری و ده‌رفه‌ت بۆ زیاتركردنی بازرگانی، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ئاسایش، كشتوكاڵ و كه‌رته جیاوازه‌كانی دیكه ده‌ڕه‌خسێنێت.
سه‌رۆككۆماری توركیا باسی له‌وه‌ش كرد، كار ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوبه‌شی زیاتر په‌یدا بكه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و "ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه" كردووه‌ته‌وه. ڕوونیشی كرده‌وه، به‌تیرۆریستناساندنی په‌كه‌كه ئاواتێكی ئه‌وه و پێویستییه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به به‌غدا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه په‌یوه‌سته به هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق.
له لایه‌ن عێراقه‌وه ڕه‌زاق محێبس، وه‌زیری گواستنه‌وه، له لایه‌ن توركیاوه عه‌بدولقادر ئۆرالئۆغڵوو، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه جاسم سه‌یف سه‌لیتی، وه‌زیری گه‌یاندن و له لایه‌ن ئیماراته‌وه سوهێل محه‌ممه‌د مه‌رزووقی، وه‌زیری وزه و ژێرخان واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كان كرد.
یاداشته‌كه پابه‌ندی هه‌ر وڵاتێكی له خۆ گرتووه بۆ دانانی چوارچێوه‌یه‌كی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان.