200 ڕۆژ به سه‌ر شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس تێ ده‌په‌ڕێت و ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه زۆرتر دەبن
K24 – هەولێر:
200 ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌ڕی غه‌ززه تێ ده‌په‌ڕێت و ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه 34 هه‌زار كه‌سی تێ په‌ڕاند.
دوای تێپه‌ڕبوونی 200 ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه 34 هه‌زار كه‌سی تێ په‌ڕاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه، له ده‌ستپێكی جه‌نگه‌كه، له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023، گه‌یشته 34183 كه‌س و زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نیین.
ڕوونیشی كرده‌وه، ژماره‌ی بریندارانی كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشته 77143 كه‌س.
وهزرهتهكه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 32 كه‌س له غه‌ززه كوژراون و 59 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.
پێشتریش ڕێکخراوی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین "ئۆنروا" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كردبووه‌وه، لە هەر ده خولەکێکدا منداڵێک له غه‌ززه دەکوژرێت.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.