ڕاهێنەرێکی هۆڵەندی دەبێتە شوێنگرەوەی کلۆپ

ئارنێ سلۆت ڕاهێنەری یانەی فێینۆردی هۆڵەندا
ئارنێ سلۆت ڕاهێنەری یانەی فێینۆردی هۆڵەندا

ئارنێ سلۆت ڕاهێنەری یانەی فێینۆردی ڕۆتردامی هۆڵەندا، بووەتە ئامانجی یەکەمی بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا وەکو شوێنگرەوەی یۆرگێن کلۆپ ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەکەیان.

یۆرگێن کلۆپ ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلتەرا، تەنها ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت و دوای ئەم وەرزە، بە یەکجاری ڕیزەکانی یانەکەی جێ دێڵێت، بۆیە بەرپرسانی ڕێدز لە ئێستاوە بیر لە شوێنگرەوەی دەکەن، لە ماوەی ڕابردووشدا زۆر ڕاهێنەر وەکو شوێنگرەوەی ناویان هاتووە، بەم دواییەش باس لە ڕاهێنەری یانەی فێینۆرد رۆتردامی هۆڵەندا دەکرێت.

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە، ئارنێ سلۆت، بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتیی لیڤەرپوول، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو، ئەو ڕاهێنەرە هۆڵەندییە، لە شوێنی کلۆپ ببێتە ڕاهێنەری رێدز.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە وەرزی 2022 بۆ 2023 دوای شەش ساڵ، توانی ناسناوی خولی وڵاتەکەی بەدەست بێنێت و ئەم وەرزەش نازناوی جامی هۆڵەندای لەگەڵ فێینۆرد ڕۆتردام بەدەست هێناوە.