بەسام کەریم: پێویستە هاووڵاتییان لەکاتی بینینی هەر نۆرینگەیەکی ددانی بێ مۆڵەت سەندیکا ئاگادار بکەنەوە

د. بەسام کەریم ئەمین، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان
د. بەسام کەریم ئەمین، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان، رایدەگەیەنێت؛ پێویستە هاووڵاتییان کاتێک سەردانی نۆرینگەی پزیشکی ددان دەکەن ئاگادار بن لەوەی کە ئایا شوێنەکە مۆڵەتی هەیە یان نا، هاوکات گوتیشی: پێویستە هاووڵاتییان خانوو یان شوقە بە کرێ نەدەنە شوێنێک کە کاری پزیشکی ددانی تێدا بکرێت و مۆڵەتی سەندیکای نەبێت.

د. بەسام کەریم ئەمین، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24 رایگەیاند، کردنەوەی نۆرینگەی پزیشکی ددان دەبێت بە چەند رێنماییەک بێت، هەروەها دەبێت دەرچووی کۆلێژێکی پزیشکی ددان بێت.

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان. هەر پزیشکێکی ددان دوو ساڵ دوای تەواوکردنی زانکۆی ئنیجا مۆڵەتی پێدەدرێت نۆرینگە دابنێت.

بەسام کەریم ئەمین، دەڵێت: پێویستە هاووڵاتییان خانوو یان شوقە بە کرێ نەدەنە شوێنێک کە کاری پزیشکی ددانی تێدا بکرێت و مۆڵەتی سەندیکای نەبێت.

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، نۆرینگەکانی پزیشکی ددان لە هەرێمی کوردستان زۆر پێشکەوتوون، جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە هاووڵاتییان کاتێک سەردانی نۆرینگەکانی پزیشکی دەکەن زانیارییان لەسەر دکتۆرەکە و شوێنەکە هەبێت بۆئەوەی دڵنیاببنەوە کە شوێنێکە مۆڵەتی سەندیکای هەیە.

بەسام کەریم ئەمین، گوتی: سەندیکای پزیشکی ددان خەریکی دروستکردنی داتابەیسێکە بۆ پزیشکانی ددان، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بەرچاوڕوون بن لە سەردانیکردنی پزیشکان.

ناوبراو داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ئەگەری بینینی هەر نۆرینگەی بێ مۆڵەت ئەوا با سەندیکای پزیشکی ددان ئاگادار بکەنەوە لە ڕێگەی ژمارە 07507956757