سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

K24 - هەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی نیسانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد مەنفی جەودە، پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکان و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان ئاڵوگۆڕ کرا.