چاودێران: به‌شێكی زۆری ماددە هۆشبەرەکان له‌ناوخۆی عێراقدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن
K24 - هەولێر
سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند له دژی بازرگان و به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه عێراقی به جۆرێك ته‌نیوه، له كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتیشدا نه‌ماوه. چاودێرانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن، به‌شێكی زۆری ئه‌و ماددانه له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
باشووری عێراق بووه‌ته مۆڵگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌هۆی فراوانبوونی ته‌شه‌نه‌كردنیش وایكردووه حكوومه‌ت نه‌توانێت وه‌ك پێویست به‌ره‌نگاری ببێته‌وه، به‌تایبه‌تی مادده‌كانی كریستاڵ، كه‌پتاگۆن و حه‌شیش لە قوتابخانەکاندا به زه‌نگی مه‌ترسیدار داده‌نرێت.
عامر فاییز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له كاره پێشینه‌كانی حكومه‌ته و ڕێوشوێنی پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر، تۆڕه‌كانی بازرگانی زیاتر گه‌نجان به‌كاردێنن، وایكردووه ڕێژه‌ی ئاڵووده‌بووان و تاوانكاریش به‌رزببێته‌وه.
به بڕوای چاودێران، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ته‌واوی وڵات‌دا، به‌ڵام پڕۆسه ئه‌منییه‌كان زیاتر چاویان له باشووری وڵاته، له‌وانه به‌سره بووه‌ته شوێنی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه و ته‌نانه‌ت كریستاڵ له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها بازرگانانی ئه‌و ماددانه به‌رده‌وام ڕێگه‌ی جیاواز بۆ گواستنه‌وه ده‌دۆزنه‌وه، هه‌ندێك جاریش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و درۆنیش به‌كاردێنن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، كه‌پتاگۆن له سووریا له ڕێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ئاودیوی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا ده‌كرێن و بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مادده‌ی كریستاڵیش له ئێرانه‌وه به‌هۆی نزیكیان له سنووره‌وه داخلی ناوچه‌كانی باشووری وڵات ده‌بن.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، تا ئێستا 11 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر كه له‌نێویاندا 4500 بازرگان و فرۆشیار هه‌ن ده‌ستگیركراون، حه‌وت ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری ئاڵووده‌بووانیش له به‌سره، زیقار، بابل و به‌غدا كراونه‌ته‌وه.
پێش پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی 2003، به‌گوێره‌ی یاسای عێراق، سزای ئاڵووده‌بووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سێداره‌دان بوو، به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی ئازادی، سزاكه بۆ 20 ساڵ به‌ندكردن گۆڕدرا.