ئینفۆگرافیک.. حەوتەمین ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان

حەوتەمین ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان
حەوتەمین ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان

K24 – هەولێر:

ڕۆژی پێنجشەممە (25ـی نیسانی 2024) لە شاری هەولێر، حەوتەمین ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان بەڕێوەچوو، بە بەشداری 13 قسەکەر و ئامادەبوونی هەزار و 500 کەس.

بۆ بەشداریکردن و ئامادەبوونی لە ئیڤێنتی ئەمساڵی تێدئێکس نیشتمان، شەش هەزار کەس فۆڕمی پڕکردبووەوە بەڵام تەنیا هەزار و 500 کەس هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن، ئەویش لەسەر بنەمای ژمارەی کورسییەکانی هۆڵی ئیڤێنتەکە دیاریکراوە.

ساڵانە ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان بەڕێوەدەچێت کە هەوڵێکە بۆ زیاتر دەرخستنی توانای گەنجان و هاندان بۆ زیاتر دروستکردنی متمانە و دۆزینەوەی بەهرە و تواناکان و ڕاگەیاندنی چه‌ندین هەلی کار، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاویش لە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و کۆمپانیا و دامەزراوەکان ئامادەی بوون.

تێدئێکس؛ ڕێکخراوێکی جیهانی قازانج نەویستە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1990 دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا ساڵانە بەردەوامە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە پاشگری ناوی جیاواز بەردەوامە، کە بەگوێرەی ئامارەکانی یەو ڕێکخراوە ساڵانە نزیکەی سێ هەزار ئیڤێنتی تێدئێکسی جیاواز لە 170 وڵاتی جیهان بەڕێودەچێت.