ڕه‌نگه دادگای لاهای فه‌رمانی ده‌ستگیریی ناتانیاهۆ و به‌شێك له به‌رپرسانی ئیسرائیل ده‌ر بكات
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی مێدیا ئیسرائیلییه‌كان و ماڵپه‌ڕی DWـی ئه‌ڵمانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ به‌رده‌وام چاودێریی ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن (دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی لاهای) ده‌كات.
له میانی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (DW)ـی ئه‌ڵمانیدا هاتووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییەکان لە لاهای، ده‌رهه‌ق به بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و به شێك له به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، ناتانیاهۆ نیگه‌رانه و به وردی چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كات.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیریی بۆ بنیامین نه‌تانیاهۆ و به‌شێك له به‌رپرسه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل، كه پێكهاتوون له یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری و هێرتسی هالیڤی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، حكوومه‌ت و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕه‌نگه به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن.
ڕۆژی 26ـی ئه‌م مانگه، بنیامین نه‌تانیاهۆ له‌باره‌ی ڕێككاره‌كانی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییەکان لە لاهای، له‌باره‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل هه‌وڵه‌كانی دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی لاهای ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی DWـی ئه‌ڵمانی، دادگای تاوانه‌كانە نێوده‌وڵه‌تییەکان لە لاهای مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه فەرمانی دەستگیریی به‌رپرسانی جیهان به تۆمه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دەر بكات.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ئاگربەست بکرێ یان نەكرێ، سوپای ئیسرائیل هەر دەچێتە شاری ڕەفەحی باشووری غەززە.
له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستی پێ كرد، كه بووه هۆی كوژرانی 1170 ئیسرائیلی و نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌سیش له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین.